کوردستانی

24 کۆچبەر خنکان 16یان کوردە و خەڵکی هەرێمی کوردستانن

مەودا میدیا - سلێمانی |


24 کۆچبەر خنکان 16یان کوردە و خەڵکی هەرێمی کوردستانن
مەودا میدیا- رێبین بازیانی

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، ئەو کۆچبەرانەی لە 24ی مانگی رابردوو لە کەناڵی ئینگلیزی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکان 16 کەسیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن، دەڵێت "داوامان کردووە پێش پشووەکانی سەری ساڵ تەرمەکان بگەرێنرێنەوە".

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی کانوونی یەکەمی 2021 ئاری جەلال, سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دەرئەنجامی ئەو پشکنینانەی بۆ ئەو کۆچبەرانە کراوە، کە لە 24ی مانگی رابردوو لە کەناڵی ئینگلیزی خنکان، 16 کەسیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن و کەسێکیشیان خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانە".

هاوکات سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژەی بەوەشکردووە "داوامان کردووە پێش پشووەکانی سەری ساڵ تەرمەکان بگەرێنرێنەوە".

لیستی ناوی پەنابەرە خنکاوەکان کە دەزگای لوتکە بۆ مەودا میدیای ناردووە:-
Qaiwan
Qaiwan