کوردستانی

یەک هەفتە پشوو لەسەرجەم دامودەزگاکاندا راگەیاندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەک هەفتە پشوو لەسەرجەم دامودەزگاکاندا راگەیاندرا
مەودا میدیا-

بەپێی رۆژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی 25/12/2021 تاوەکو 2/1/2022 کە ماوەی هەفتەیەک دەکات وەک پشووی سەری ساڵ دیاریکراوە و لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا جگە لە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەوام رادەگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە زانکۆی سلێمانی لە رۆژمێری فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، پشووی سەری ساڵی زایینی لە رۆژی 23/12/2021 دەستپێدەکات و تاوەكو 2/1/2022 بەردەوام دەبێت، رۆژی 2ی کانوونی دووەمیش کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

هەروەها بەگوێرەی رۆژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێم، لە رۆژی 25/12/2021 تاوەکو 2/1/2022  وەک پشووی سەری ساڵی زایینی دیاریکراوە، بەوهۆیەش لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا جگە لە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەوام رادەگیرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە تائێستا حکومەتی هەرێم لەبارەی پشووەکانی سەری ساڵ هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا رۆژانی پشووی سەری ساڵ بەفەرمی یەکلایی بکرێتەوە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan