کوردستانی
ئەمڕۆ لە کۆنیا دادگاییکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی خێزانە کوردەکە بەڕێوەچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای چەند مانگ لە رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی کۆنیا بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2021 لە دادگای تاوانە قورسەکانی کۆنیا، پڕۆسەی دادگاییکردنی محەمەد ئاڵتون بەڕێوەچوو، کە ناوەڕاستی ئەمساڵ حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی لە کۆنیا کوشت، جگە لە تۆمەتباری سەرەکی 11 تۆمەتباری دیکە دادگاییکران کە بە ناڕاستەوخۆ دەستیان لە رووداوەکەدا ھەبووە.
لە لێدوانێکدا بکوژی خێزانە کوردەکە دەڵێت "بە ئامانجی ئاشتەوای چووەتەوە ناو ماڵی خێزانە کوردەکە و ئامانجی کوشتنیان نەبووە و پەشیمانە لەو کارەی کردوویەتی، پارێزەر و کەسوکاری خێزانە کوردەکەش دەڵێن "کوشتنی کەسوکارەکانیان بەھۆی کوردبوونیانەوە بووە و هێزێکی سیاسی تاوانبارەکان دەپارێزن".
رۆژی 30ی تەمووزی ئەمساڵ محەمەد ئاڵتون حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی لە کۆنیا کوشت کە بە دەدەئۆغوڵڵاری بەناوبانگن و دوای چەند رۆژێکیش لەلایەن ھێزە تایبەتەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا، خێزانە کوردەکە 30 ساڵ بەر لە ئێستا لە باکوری کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ کۆنیا و تاکو ئێستاش چەند جارێک لەلایەن رەگەزپەرستەکانەوە پەلاماردراون.
ر. ب

بیروڕا