کوردستانی
هۆشدارییەکی بەپەلە لە کەشناسی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی کوردستان پێشبینییەکانی كهشوههوای ئهمڕۆ چوارشەممە 15ی کانونی یەکەم و سبەینێ پێنجشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2021ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردهوه.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کاریگەرى شەپۆڵى باران بارین کە بە دوو قۆناغى باران بارین دەستپێدەکات، قۆناغى یەکەم لە کاتەکانى ئێوارەى سبەینێ پێنجشەممە رێکەوتى 16-12-2021 باران بارین دەستپێدەکات سەرەتا بە شێوەى نمەباران پاشان لە شەو درەنگدا تەواوى ناوچەکەمان باران بارینى دەبێت، رۆژى هەینى کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان بارانى بەلێزمە و بارانى بەردەوام دەبێت هەندێ کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت بە تایبەت لە کاتى بارانى بە لێزمە وە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگا ئاستى دابارینى زۆر زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى دیکە، لە ماوەى ئەم قۆناغى باران بارینە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى ئیدارەى راپەڕین ڕێژەى باران بارینى پێشبینیکراوى زیاتر دەبێت هەندێ ناوچەى شاخاوى بڕى بارانى پێشبینیکراو لە 50 ملم زیاتر دەبێت وە لە سەنتەرى پارێزگاکان بە گشتى لە 30 ملم نزیک دەبێتەوە و بەفر بارین تەنها لەسەر ناوچە سنووریەکان دەبێت، رۆژى شەممە قۆناغى یەکەمى باران بارین لاواز دەبێت نمە باران و بارانى مامناوەند لە هەندێ ناوچە دەبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "قۆناغى دووەمى شەپۆڵى باران بارینەکە لە رۆژى دووشەممە دەستپێدەکات سەرەتا لە سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى دیکە، ئاستى دابارین لەم قۆناغە مامناوەند دەبێت و بارستە هەواییەکى نیمچە سارد کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان لە ماوەى ئەم قۆناغە، بۆیە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارینى دەبێت رۆژى سێشەممە و چوارشەممە ئاسمان بەردەوام هەور و نمەباران و بارانى مامناوەند دەبێت رۆژى پێنجشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت".
کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و کەرکوک بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

س،ر
بیروڕا