کوردستانی

فەرمانبەران بەهۆی نەبوونی مووچەوە مانگرتنیان راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرمانبەران بەهۆی نەبوونی مووچەوە مانگرتنیان راگەیاند
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی نەبوونی مووچەوە فەرمانبەرانی هەردوو زانکۆی سلێمانی و راپەڕین مانگرتنیان راگەیاند و داوای مووچەکانیان دەکەن و دەڵێن "کار ناکەن تا مووچە وەرنەگرن".

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی کانونی یەکەمی 2021 بەهۆی نەبوونی مووچەوە فەرمانبەرانی هەردوو زانکۆی سلێمانی و راپەڕین مانگرتنیان راگەیاند, داوای مووچەی مانگی 11 دەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2021 بەشێوەیەکی سست دابەش دەکرێت و تائێستاش مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش نەکراوە.

س،ر


Qaiwan
Qaiwan