کوردستانی
چوار کەس بە تۆمەتی کوشتنی بەرازێک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە تۆمەتی کوشتی بەرازێک چوار کەس دەستگیردەکات، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر لاشەی بەرازەکە خراوەتە ژێر گڵ.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دواى پشکنینى ئۆتۆمبێلێک لەلایەن کارمەندانى ئاسایشى بازگەى (سلێمانى - پیرەمەگرون) ئاژەڵێکى کێوى (بەراز)یان بە کوژراوى لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزیوەتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "چوار سەرنشین کە لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا بوون دەستبەسەرکران و ڕادەستى پۆلیسى دارستانى سلێمانى کران، پاشان پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕادەستى دادوەر کرا بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى".

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "دواى وەرگرتنى بڕیارى دادوەر لاشەى بەرازەکەیان خستوەتە ژێر گڵ".
س،ر
س،ر
بیروڕا