کوردستانی
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارەی گواستنەوەی روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت کە لە کارەکەی بەردەوامە و هیچ بڕیارێکی وا لە ئارادا نییە.
عەمید ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ھیچ فەرمانێک نییە بۆ گواستنەوەم، بەدڵسۆزییەوە لەسەر کارەکەم بەردەوامم بۆ خزمەتی ھاوڵاتییان و پاراستنی ئارامی سلێمانی".
دوێنێ سێشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2021 هەواڵی گواستنەوەی عەمید ئاسۆ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بڵاوکرایەوە، ئەمەش دوای بڕیاری گۆڕینی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی.
س،ر

بیروڕا