کوردستانی
له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كوشتن تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كوشتن کە لە شاری کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دواى ئه‌وه‌ى دۆسیه‌یه‌كى تاوانى كوشتن له پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه گه‌یشته پۆلیسى سلێمانى كه گومانیان ده‌كرد تۆمه‌تبارێك به‌ره‌و شارى سلێمانى هه‌ڵاتبێت، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى هه‌ردوو بنكه‌ى پۆلیسى سه‌را و به‌شى پۆلیسى رێكارى راسپارد كه لێكۆڵینه‌وه‌ى خێرا بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبار".
ئەوەشی خستەڕوو "دواى وه‌رگرتنى بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌كان توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ف ، م ، س) به‌بڕیارى به‌ڕێز داوه‌رو به‌پێى ماده‌ى 406 له‌یاساى سزادانى عیراقى راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵى به‌رده‌وامه و دواى ته‌واوكردنى رێكاره‌یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ى پۆلیسى كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه".
س،ر

بیروڕا