کوردستانی
حکومەتی هەرێم توانای دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی نییە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
تائێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2021 بەردەوامی هەیە و پێدەچێت تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر نرخی نەوت دابەزینی گەورەی بە سەردا نەیەت و باج و داهاتی خاڵە سنوورییەکان کەم نەکات و حکومەتی عیراق 200 ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت ئەوا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی 12 بەبێ لێبڕین دابەش دەکات".
مەودا میدیا زانیویەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش نەکات و لەبارەی ئەوەوە ئەو سەرچاوەیە وتی "حکومەتی هەرێم بە نیازە مووچەی مانگی 12 پاشەکەوت بکات یان بە لێبڕینەوە دابەش دەکات"، خاو دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ش هۆکارەکەی بۆ دیاریکردنی یەکێک لەو هۆکارانەیە لەلایەن حکومەتەوە.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت سبەینێ پێنجشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2021 مووچەی مانگی 11ی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون دابەش دەکرێت.
س،ر

بیروڕا