کوردستانی
دەست بەدابەشکردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراک دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین بازیانی
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قۆناغی سێیه‌می سه‌به‌ته خۆراك بۆ مانگی (11)ی 2021 لە پارێزگای هەولێر ده‌كرێت، بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراکی سلێمانیش دەڵێت " ئێمە تائێستا لە 15% بۆ 20%ی سەبەتەی سێیەممان دابەشکردووە و بەردەوامیش دەبین".
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2021 وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد "به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر، ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی هاوڵاتییانی پارێزگای هه‌ولێر، له بنكه‌كانی (211، 210، 209)ی ناوشار، قۆناغی شه‌شه‌می ساڵی 2021، كه ده‌كاته قۆناغی سێیه‌می سه‌به‌ته‌ی خۆراك، ئه‌م به‌شه خۆراكه له‌سه‌ر لیستی مانگی 11ی 2021".
سەبارەت بە دابەشکردنی بەشەخۆراک (سەبەتی سێیەمی خۆراک) لە شاری سلێمانی شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمەش دەستمان بەدابەشکردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراک کردووە و تائێستا لە 15% بۆ 20%ی سەبەتەی سێیەممان دابەشکردووە و بەردەوامیش دەبین".

وەزارەتی بازرگانی باسی لەوەشکردووە "بابه‌تی خۆراكه‌كه بۆ هه‌ر هاوڵاتییەك پێكهاتووه له یه‌ك كیلۆ شه‌كر، 920 گرام زه‌یتی ده‌به، سێ كیلۆ برنجی تایله‌ندی، یه‌ك قوتوی 400 گرامی دۆشاوی ته‌ماته‌ی ئاڵتونسا، 500 گرام فاسۆلیای توركی، 500 گرام له‌تكه نۆكی روسی".
ر. ب
بیروڕا