کوردستانی

وەڵامێکی بەپەلە لە یەکێتییەوە بۆ پارتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەڵامێکی بەپەلە لە یەکێتییەوە بۆ پارتی
مەودا میدیا-

 وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، وه‌ڵامی لێدوانێكی وته‌بێژی پارتیی دیموكراتی كوردستانی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ عیراقی دوای رژێمی دیكتاتۆریدا، ئیستحقاقی كورد و یه‌كێتی بووه‌ و جارێكی دیکەش پێداگری لێده‌كه‌ینه‌وه‌، جا به‌ یه‌كڕیزی یان به‌بژارده‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیش بێت كه‌ هه‌ردووكی تاقیكراوه‌ته‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئه‌مین بابه‌ شێخ،  وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌وه‌ڵامێكدا بۆ مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند "ماوه‌یه‌كه‌ لێدوانه‌كانی وته‌بێژی پارتی، كه‌ به‌داخه‌وه‌ گوزارشت له‌رای ره‌سمی پارتی ده‌كات، زبر و ناجۆرن، له‌گه‌ڵ ویستی یه‌كڕیزی كوردستانی ناگونجێت و یارمه‌تی هاوهه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان له‌ به‌غدا نادات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ عیراقی دوای رژێمی دیكتاتۆریدا، ئیستحقاقی كورد و یه‌كێتی بووه‌، جارێكی دیکەش پێداگری لێده‌كه‌ینه‌وه‌، جا به‌ یه‌كڕیزی یان به‌بژارده‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیش بێت كه‌ هه‌ردووكی تاقیكراوه‌ته‌وه‌".

باسی لەوەشکردووە "ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی پێمان ئاساییه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای به‌رپرسیارێتییه‌ گشتییه‌كانی عیراق و كوردستان بكرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ ببێته‌ نه‌ریت له‌ وڵاته‌كه‌ماندا پۆستی سه‌رۆك كۆماری یه‌كێتی له‌ خوله‌ جیاجیاكاندا به‌سه‌ربه‌رزی لێی ده‌رده‌چێت و خێرو بێری بۆ كورد روونه‌، ئه‌وه‌ پۆستی دیكه‌یه‌ ره‌نگه‌ قه‌رزار بار ببێته‌وه‌".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan