کوردستانی

سلێمانی خۆی بۆ لافاو ئامادە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی خۆی بۆ لافاو ئامادە دەکات
مەودا میدیا-

قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، یەکێک لە کێشە گەورەکانی کۆبوونەوەی ئاوی باران و دروستبوونی لافاو داخستنی ئینلێتەکانە لەلایەن بەشێک لەهاوڵاتییانە و دەشڵێت "بەهەموو لایەکمانەوە لەئەرکدادەبین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو".

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2021 بەمەبەستی رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو لەو بارانە چەند رۆژییەی پێشبینی بارینی دەکرێت، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنه‌ی فریاگوزاری خێرا و شارەوانی، بەرگری شارستانی، تەندروستی و فریاکەوتن و لایەنەپەیوەندیدارەکانی دیکە کۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا قایمقامی سلێمانی رایگەیاند "یەکێک لە کێشە گەورەکانی کۆبوونەوەی ئاوی باران و دروستبوونی لافاو داخستنی ئینلێتەکانە لەلایەن بەشێک لەهاوڵاتییان بۆیە پێویستە سزای ئەو کەسانە بدرێت و رووبەڕووی رێکاری یاسایی بكرێنه‌وه‌".

دوپاتیشیکردەوە کە "بە هەموو لایەکمانەوە لە ئەرکدادەبین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەرئەگەرێکی نەخوازراو".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan