کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر 10 کەسی دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر 10 کەسی دەستگیرکرد
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 40 رۆژی رابردوودا 10 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "هێزه‌كانمان له‌پێناو بنبڕكردنی حاڵه‌ته‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ماوه‌ی  40 رۆژی رابردودا، 10 كه‌سمان به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ چوار كه‌سیان بازرگان و شه‌ش كه‌سی دیكه‌شیان به‌كارهێنه‌ر بوون، تۆمه‌تباره‌كانیش دانیشتوی پارێزگاكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌و مادانه‌شی به‌كاریانهێناوه‌، له‌جۆری كریستاڵ و مۆرفین بوون".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌بڕیاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ماده‌كانی (25، 26 و 30) له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان راگیراون".

ئاشکراشی کردووە "ئه‌و ئامێرو چه‌ك و كه‌ره‌ستانه‌شی كه‌ پێیان بووه‌، به‌بڕیاری دادوه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌".
ر. ب

Qaiwan
Qaiwan