تەندروستی

خواردنەوەی گیراوەی شیر و هەنگوین چارەسەری کەم خەوی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنەوەی گیراوەی شیر و هەنگوین چارەسەری کەم خەوی دەکات
مەودا میدیا-

تێکەڵەی شیر و هەنگوین چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت، لە کۆنەوە وەکو چارەسەر بۆ چەندین نەخۆشی بەکارهاتووە، جەستە خاوێن دەکاتەوە، یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی چارەسەری کەم خەوی دەکات.

لە ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە ماڵپەری healthline بڵاوبووەتەوە، خواردنەوەی شیر و هەنگوین پێش نوستن یارمەتیت دەدات لەوەی شەوان خەوێکی باشتر و تەندروستترت هەبێت.

لە بەشێکی ئەو توێژینەوەیەدا 68 هەست کەس بەشدارییان کردووە کە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لە نەخۆشخانەبوون، رۆژانە دوو جار ئەم تێکەڵەیەیان دەخواردەوە، دەرکەوت ئەو کەسانەی شیر و هەنگوین دەخۆن دەتوانن شەوان باشتر بخەون بە بەراورد بەو کەسانەی کە نایخۆن.

دەتوانیت شەوانە 10 گرام شیر لەگەڵ نیو کەوچک هەنگوین تێکەڵ بکەیت، نیو کاتژمێر پێش نووستن بیخۆیت، یارمەتی جەستەت دەدات بحەوێتەوە و باشتر بتوانیت بخەویت.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە