کوردستانی
مستەفا چاوڕەش: بۆ دوای کشانەوەی ئەمەریکا ده‌بێت خۆمان بۆ هه‌موو شتێك ئامادەبکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرپرسی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە رایگەیاند، پێویستە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کارنامەی سیاسی هاوبەشیان هەبێت بەتایبەت بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا لەدۆسییەی پەیوەندییەکان و پاراستنی ئاسایشی ناوچە کێشەلەسەرەکان، هەروەها بۆ دوای کشانەوەی ئەمەریکا ده‌بێت یەکگرتوبین و خۆمان بۆ هه‌موو شتێك ئاماده بكه‌ین.
مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌خشه‌ی خۆی هه‌بێت و به‌رنامه‌ی هه‌بێت چونكه ئه‌وه ده‌مێكه شیعه‌كان هه‌ندێكیان هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له 31-12 ئه‌گه‌ر ئەمەریکا نه‌كشێته‌وه واده‌كه‌ین و واده‌كه‌ین، ئه‌مەریكاش ئه‌وه چاره‌نووس و بارودۆخی خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ی من گوێم لێبو له سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ته‌له‌فزیۆنیش بینیم ده‌ڵێت ئێمه 2500 سەرباز ئه‌هێڵینه‌وه و ناكشێینه‌وه، بارودۆخی عیراق ناسه‌قامگیره هه‌ڵبژاردن كراوه و حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه، له‌به‌رئه‌وه هاتنه‌كه‌ی برێت مه‌كگۆرك بێگومان په‌یامی تێدایه ئه‌گه‌ر شتێكی نهێنی بێت من تائێستا نه‌مزانیوه چونكه كۆبوونه‌وه نه‌كراوه هه‌تا پێمان بڵێن هاتنه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌چی بووه".

سەبارەت بە ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتیش ئاماژەی بەوەکردووە "ئەم پەرلەمانەی کە هه‌ڵبژێراوه شه‌ڕه قسه و قسه‌ی نابه‌جێ نه‌كه‌ن، به به‌رنامه‌وه بچن به یه‌كگرتویی ناكرێت یه‌كێتی له ئاوازێك و پارتی له ئاوازێك بێت، چونكه له‌وێ ده‌بینه سینه‌مای شیعه و عه‌ره‌به‌كان و ئه‌وانه‌ی كه له‌وێن چونكه كه‌سیان چاویان به ئازادی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت ئه‌و تۆزه ئازادییه‌ی كه هه‌مانه ئه‌وه‌ش ناهێڵن ناو به‌ناو ساروخ ده‌نێن به فڕۆكه‌خانه‌وه، ساروخیان نا به پردێوه ئینجا ناوی حه‌شدی شه‌عبیه یان ناوی هه‌رچیه‌كه له‌به‌رئه‌وه ئێمه پێمانوایه ده‌بێت یه‌كگرتوو بین پارتی و یه‌كێتی یه‌كڕیزبن و هه‌ردولا دابنیشن پێكه‌وه به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی چاكیان هه‌بێت".
بەرپرسی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە مەترسی خۆی لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە عیراق دەخاتەڕوو "ده‌بێت خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ هه‌موو شتێك، ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكاش بكشێته‌وه یا نا ئێمه بۆخۆمان یه‌كگرتوو بین، ناكرێت ئه‌گه‌ر كشانه‌وه ده‌ستبه‌رداری هه‌موو شتێك ببن، خۆشمان ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی باشمان هه‌بێت و خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ هه‌موو ئاڵوگۆڕێك و بۆ هه‌موو قوربانییه‌ك بۆ هه‌موو په‌لاماردانێك، هێزی پێشمه‌رگه له رابردودا شه‌ڕی هه‌موو رژێمه دیكتاتۆره‌كانمان كردووە".
ر. ب
بیروڕا