کوردستانی

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

لەکاتی ئۆپەراسیۆن و کێوماڵکردندا ئاسایشی گەرمیان و پێشمەرگە گۆڕێکی بە کۆمەڵیان لەنێوان کفری و خورماتوو دۆزییەوە، کە روفاتی ژمارەیەک سەربازێکی سوپای عیراقی تێدایە.

ئەمرۆ پێنجشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2021 لە درێژەی ئۆپەراسیۆن و کێوماڵەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان لە ناوچەکانی قوڕیچای و غەڕە و پەڵکانەی نێوان کفری و خورماتوو، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، کە روفاتی چەند سەربازێکی سوپای عیراقی تێدایە و تیرۆریستانی داعش لەرابردوودا دوای رفاندنیان تیرۆری کردوون.

بە پێی زانیارییەکان ھێزێکی ھاوبەشی پێشمەرگەش لە سنووری میحوەری دوو و ئاسایشی گەرمیان و سوپای عیراق دەچنە ناوچەکە بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە و گواستنەوەی تەرمەکان.
 
ر. ب
Qaiwan
Qaiwan