کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: بارانی بەلێزمە و بەفر دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: بارانی بەلێزمە و بەفر دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کاتەکانی ئێوارەدا باران بارین دەست پێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بارانی بەلێزمە لە شارەکان دەبارێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 19 پلە، سلێمانی 18 پلە, دهۆک 19 پلە، هەڵەبجە 17 و کەرکوک 20 پلە.
ر. ب
Qaiwan
Qaiwan