کوردستانی
"ناتوانم زۆر لە مامۆستایان بکەم بۆ وەرگرتنی ڤاکسین"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێکیان نییە سەبارەت بە گرتنەبەری رێکاری ئیداری بەرانبەر ئەو مامۆستایانەی ڤاکسینیان نەکردووە، دەڵیت "من ناتوانم زۆریان لێ بکەم".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پێنجشەممە دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند "لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە کۆی 42 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردە تەنها نۆ هەزاریان ڤاکسینیان وەرگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە حکومەتی هەرێم لەبارەی سزادانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەوە روونکردنەوەی زیاتر بدات، چونکە تا ئێستا زۆرینەی مامۆستایان ڤاکسینیان وەرنەگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە حکومەتی هەرێم لەبارەی سزادانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەوە روونکردنەوەی زیاتر بدات، چونکە تا ئێستا زۆرینەی مامۆستایان ڤاکسینیان وەرنەگرتووە".
باسی لەوەشکرد "وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە بنکەی زۆریان دابینکردووە بۆ مامۆستایان تا ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، بەڵام ئەوان بەدەم داواکەیانەوە نەچوون، وتیشی، من ناتوانم زۆریان لێ بکەم".
ر. ب
بیروڕا