کوردستانی
ئاگادارییەکی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک ئاراستەی سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و دەوورووبەری دەکات و دەڵێت "پابەندی خێراییەکانتان بن سه‌رپێچى مه‌كه‌ن له‌م كه‌شوهه‌وا باراناویه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى گیانى هه‌مووان سه‌لامه‌ت و پارێزراوبێت".
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئاگاداریه‌ك لهبهڕێوهبهرایهتىی هاتوچۆى سلێمانییه‌وه بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان

به‌گوێره‌ى پێشبینیهكانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینى و سبه‌ینێ شه‌ممه‌ش هه‌رێمى كوردستان كه‌وتۆته ژێر نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك و ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارى هاتنى شه‌پۆلێكى به‌فر و باران بارین بۆ سه‌رجه‌م ناوچه جیاوازه‌كانى كوردستان.
له‌و روه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى سلێمانى سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دڵنیایی ده‌دات كه له‌هه‌ر شه‌قام و رێگه‌وبانێك گرفتێك دروستبێت ئه‌وا له‌ترافیك ئێف ئێمه‌وه زانیاری به شۆفێران ده‌دات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، هاوكات داواشده‌كات، پابه‌ندى خێراییه‌كانیان بن و سه‌رپێچى نه‌كه‌ن له‌م كه‌شوهه‌وا باراناویه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى گیانى هه‌موان سه‌لامه‌ت و پارێزراوبێت.
هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تىی هاتوچۆى سلێمانى به‌پشتبه‌ستن بهزانیارییهكانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانیی كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه تا دره‌نگانى شه‌و سلێمانى و ده‌وورووبه‌رى ده‌كه‌ونه ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كى دیكه‌ى نزم و بارانى به‌لێزمه ده‌بارێت، شۆفێران دڵنیاده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگریى شارستانى به‌هه‌ماهه‌نگى هاتوچۆ و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیكه هه‌موو ئاماده‌كاریی و ئاماده‌باشیه‌ك كراوه بۆ ئه‌وه‌ى هیچ گرفتێك له‌شه‌قامه‌كان روونه‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تىی هاتوچۆى سلێمانى داوا لههاوڵاتییانیش ده‌كات، له‌هه‌ر شه‌قام و رێگه‌وبانێك گرفتێك بۆ هاتوچۆ دروستبوو، ئه‌وا به‌په‌له په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به‌كۆنترۆڵى هاتوچۆى سلێمانییەوە.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا