کوردستانی
مه‌سرور بارزانی: لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری لافاوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ده‌كه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به لافاوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری لافاوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و لیژنه‌یه‌كیشیان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌مڵاندن بۆ زیانه‌كانی لافاوه‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بكه‌ن.
ئەمڕۆ هەینی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی وتارێكدا رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه به‌هۆی روودانی لافاو ئه‌مجاره زیانی گیانیشی به‌دواوه بوو، وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كه‌سوكاری قوربانیان، ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له وه‌زیره‌كان، پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌ران بكه‌م، كه هه‌ر له كاتی رووداوه‌كه له به‌ره‌به‌یانه‌وه به‌شدارییان له به‌هاناوه‌چونی خه‌ڵكی لێقه‌وماودا كرد و هه‌رچی پێویست بو بۆ هاوكاریكردنیان درێغییان نه‌كرد".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌مه كاره‌ساتێكی سروشتییه و به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه ئه‌مه روویدا، هه‌رچه‌ند جگه له سوپاسگوزاری بۆ خودا هیچ كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رووداوانه‌ی نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته به‌دواداچونیش بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین، كه ئه‌گه‌ر له هیچ شوێنێك كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك هه‌بووبێت، ده‌ستنیشان بكرێت".
مه‌سرور بارزانی سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌شی كرد، كه هاوكاربوون له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵك و وتیشی "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بۆم روونكراوه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی روودانی ئه‌و لافاوه، داخستنی رێڕه‌وی ئاوه‌كه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوون و فراوانبوونی شاری هه‌ولێر له چه‌ند ساڵی رابردوودا ره‌چاوی رێڕه‌وه ئاوییه‌كان نه‌كراوه".
ئه‌وشی خسته‌ڕوو "لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه و هۆكاره‌كانی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن و بزانن كه له چ پڕۆژه‌یه‌كدا ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر رێڕه‌وی ئاوه‌كه".
ر. ب
بیروڕا