کوردستانی

لە سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا-

لەئەنجامى شەڕى نێوان دوو بنەماڵە لە گوندی کێلەسپی- تاسلوجەی نزیک سلێمانى هاوڵاتییەک کوژرا و چەند هاوڵاتییەکی دیکەش برینداربوون.
 
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمڕۆ هەینی لەگوندى کێلەسپی کە دەکەوێتە نزیک شارى سلێمانى بەهۆی شەڕە تەقەوە هاوڵاتییەک کوژرا و چوار هاوڵاتی دیکە برینداربوون.
 
هەر بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ناکۆکی لەسەر دەستنیشانکردنی موختاری گوندى کێلەسپی هۆکارى سەرهەڵدانى شەڕەکە بووە.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan