کوردستانی
سبەینێ لەم ناوچانە کرایە پشوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لهبارهی راگرتنی دهوام وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، تەواوی ئەوگەڕەکانەی بەر لافاو کەوتوون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت لە بەیانی سبهینێ شەممە تا کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بڕیار و رێنوێنییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پەروەردەی حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد "وێرای دەربڕینی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیمان لە قوربانیانی لافاوەکەی شەوی هەینی لە هەولێری پایتەخت، ئاگادارتان دەکەینەوە، تەواوی ئەوگەڕەکانەی بەر لافاو کەوتوون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت لە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی 18ی12ی2021، تاوەکو کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بڕیار و رێنوێنییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن".

باسی لەوەشكرد، هەر مامۆستا و قوتابییەکیش کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لەدەرەوەی ئەو گەرەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەهۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراودەبن.
لهراگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه "بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە کوردستان دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی و مەترسی دروست دەبێت پێویستە (پێشوەختە بڕیار بدەن) بۆ راگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران".
ر. ب

بیروڕا