کوردستانی
کازمی بۆ مهسرور بارزانی: هەر رێکارێک پێویست بێت بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم ئەنجامی دەدەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مستهفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق پێگەیشت، كازمی دڵنیاییدا کە حکومەتی فیدراڵی، هەر رێکارێکی پێویست بێت ئەنجامی دەدات بۆ هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی کارەساتی لافاوەکە.
ئەمڕۆ هەینی 17ی کانوونی یەکەمی 2021 نوسینگهی مەسرور بارزانی، سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە پێگەیشت، لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عیراق، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی قوربانیانی ئەمڕۆی لافاوی هەولێر دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست".
ئاماژه بهوهشكراوه "لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ئەو رێکارانە کرا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتویەتەبەر بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتوانی لافاوەکە، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، دڵنیاییدا کە حکومەتی فیدراڵی، هەر رێکارێکی پێویست بێت ئەنجامی دەدات بۆ هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی کارەساتی لافاوەکە".
هاوکات لە پەیوەندییەکەدا، هەروەها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکاندا کرایەوە، لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرژەوەندی گشت پێکهاتەکانی عیراق.
ر. ب

بیروڕا