کوردستانی

تەرمی ئه‌و گه‌نجه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ ته‌كیه‌ ئاو بردی دۆزرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی ئه‌و گه‌نجه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ ته‌كیه‌ ئاو بردی دۆزرایه‌وه‌
مەودا میدیا-

شه‌وی رابردوو گه‌نجێك به‌ناوی رامیار بەختیار، لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بەهۆی بارانی بەهێز و دروستبوونی لافاوی کتوپڕ ئاو بردویەتی و به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبەت لە تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو گه‌نجێك به‌ناوی رامیار بەختیار، كه‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌ لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بەهۆی بارانی بەهێز و هاتنی لافاوی کتوپڕ ئاو بردویەتی.

وتیشی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ سێ کیلۆمەتر لە دوری ئەو شوێنەی کوڕەکەی کەوتوەتە ناو چەمەکەوە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە له‌ دره‌نگانی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی باران بارین ناوچە جیاوازەکانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌ پارێزگای هه‌ولێر زیانی به‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك گه‌یاندووه‌ و تا ئێستاش 12 كه‌س له‌ هه‌ولێر و یه‌ك كه‌س له‌ ته‌كیه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی بەو هۆیەوە مردون.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan