کوردستانی
دوو چیرۆکی ناخهەژێن لە هەڵەبجەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رۆشنا ژنێکی دانیشتووی هەڵەبجەیە، لەدوای جینۆسایدی هەڵەبجەوە باری دەروونی تێکچووە، ئەو هەموو رۆژێک لە بەرەبەیانەوە تا ئێوارە لەسەر بەردێک لە چەقی شەقامەکەدا دادەنیشت.
شەقامەکە بڕیاری قیرتاوکردنی دراوە، بەڵام شارەوانیی هەڵەبجە نەیدەویست بەردەکەی رۆشنا لاببات، بۆیە بڕیاری دا بەردەکە لانەبات، تەنها کەمێك شوێنەکەی بگۆڕێت و باخچەیەکیش بەناوی رۆشناوە لە هەمان شوێن دروست بکات.
کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە، دەڵێت "کاتێوک بڕیاردرا شەقامەکە قیرتاو بکرێت، دایکی رۆشنا هات بۆ شارەوانی، دەستی بە گریان کرد و وتی ئەگەر ئەو بەردە لاببەن دەبێت هەر ساتە و رۆشنا لە کۆڵان و گەڕەکێک بدۆزمەوە، بۆیە بڕیارماندا بەردەکە لانەبەین".
ئێستا رۆشنا لە بەردەم ماڵی خۆیاندا، باخچەیەک کراوە بە ناویەوە و بەردە دڵخوازەکەی خۆشی تێدا دانراوە.
مەلیحە، یەکێكی ترە لەو کەسانەی کە باری دەروونیی تەواو نەبوو، ئەویش جۆرێک لە هۆگریی بەرانبەر کوێستان ئەکرەم هەبووە، بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا گیانی لەدەستداوە.
کوێستان ئەکرەم دەڵێت "مەلیحە زووزوو دەهات بۆلامان بۆ شارەوانی و لەلامان دادەنیشت و قسەی بۆ دەکردین، کە گیانی لەدەستدا من وێنەیەکی ئەوم بەرانبەر خۆم داناوە، جوونکە بە بینینی وێنەکەشی ئاسوودە دەبم".
"من کە پۆستێکی فەرمین هەیە، زۆر جار خەڵکانێک دەڵێن سەرۆکی شارەوانی کەی ئیشی ئەوەیە گرنگی بەو کەسانە بدات، بەڵام لەراستییدا من بەوە زۆرتر ئاسودەم کە لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانەدا بم و خزمەتیان بکەم" سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە وا دەڵێت.

بیروڕا