کوردستانی

خاوەنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ملیارێک دینار دەبەخشێتە قوربانییانی لافاوەکەی هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


خاوەنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ملیارێک دینار دەبەخشێتە قوربانییانی لافاوەکەی هەولێر
مەودا میدیا-

سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی بە‌ڕێوە‌بردنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بڕی یە‌ك ملیار دیناری بۆ بە‌ھاناوە‌چوونی قوربانیان و زیان لێكە‌وتووانی لافاوە‌كە‌ی ھە‌ولێر تە‌رخانکرد.

لە نوسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی فاروق مە‌لا مستە‌فا، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی بە‌ڕێوە‌بردنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵی لەسەر هاتووە "لە کاتێکدا کە هەولێر بە کارەساتێکی دڵتەزێندا تێپەڕدەبێت لە ئەنجامی لافاوەکەی ئەم دواییەی ئەو شارە، وە لە پێناو بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووەکان، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بە پێویستی دەزانێت بڕی یەک ملیار دیناری عیراقی تەرخان بکات بۆ کۆمەککردنی ئەو خێزانانەی لە ئەنجامی لەفاوەکە زیانیان پێگەیشتووە لە رێگەی حکومەتی خۆجێی پارێزگای هاولێری خۆشەویستەوە".


ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan