کوردستانی
لە یانەیەکی شەوانەدا ئەم کارە کراوە و ئاشکرابوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی سێ کەس، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی سێ کەس، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "پاش ئاگادار کردنەوەی ھێزەکانی پۆلیس لە رووداوێکی تەقەکردن و برینداربوونی سێ کەس لەیانەیەکی شەوانەدا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا ھەرسێ تەقەکەرەکە دەستگیربکەن".
باسی لەوەشکردووە "لەئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار (چ. ج. م.) و (ر. ج. م.) و (ھ. ع. م.) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەکانی (٤٠٥) و (٣١) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



