کوردستانی

لە سلێمانی شەڕ و رووبەڕووبوونەوە روویدا و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی شەڕ و رووبەڕووبوونەوە روویدا و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بەفەرمانی دادوەر هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی مادە هۆشبەرەکان دەدەن، تۆمەتبارەکە رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش دەبێتەوە و لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش بریندار دەبێت و تۆمەتبارەکەش دەستگیر دەکرێت.

لەو بارەیەوە لە روونکردنەوەیەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "نزیکەی کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ ھێزەکانی ئاسایش لەسەر فەرمانی دادوەر لەھەوڵدابوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی مادەی ھۆشبەر، سەرەتا تۆمەتبارەکە خۆی رادەست نەکردووە و رووبەڕووی ھێزەکانی ئاسایش بووەتەوە، دواتر ھێزەکانی ئاسایش رەوشەکەیان کۆنترۆڵ کرد و تۆمەتبارەکەشیان دەستاگیرکرد".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێستا تۆمەتبارەکە لەسەر فەرمانی داوەر راگیراوە، لەکاتی رووبەڕووبوونەوەکەدا کارمەندێکی ئاسایش برینداربووە".

ئاسیشی سلێمانی ئەوەشی ئاشکراکردووە "تۆمەتبارەکە لەسەر بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan