تەندروستی

چۆن چارەسەری ئازاری قورگ بکەیت بە خێراترین رێگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن چارەسەری ئازاری قورگ بکەیت بە خێراترین رێگە
مەودا میدیا-

لەم وەرزەدا بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە، ئازار و هەوکردنی قورگ و لەوزەتێنەکان سەرهەڵدەدات کە ئەمەش دۆخێکی بێزارکەر دروست دەکات، چەند رێگەیەکی ئاسان هەیە دەتوانیت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت لە ماوەیەکی کەمدا ئازاری قورگت کەم دەکاتەوە و نایهێڵێت.

یەکەم: خۆت بپارێزە لە جگەرە کێشان و لە نزیکی ئەو کەسانە مەبە کە جگەرە دەکێشن.

دوەم: پشوو وەربگرە و دوربکەوە لە خواردن و خواردنەوەی سارد.

سێیەم: غەرغەرەکردن بە ئاوی گەرم و خوێیاو هەموو بەکتریاکانی قورگ لەناودەبات و هەوکردنی ناهێڵێت.

چوارەم: ھەوڵ بدە 20 گرام گوڵی لاڤێندەر بکەرە لیترێک ئاوی کوڵاوەوە و دوای 10 خوله‌ك بیپاڵێوە و رۆژانە سێ کوپی لێ بخۆرەوە.

پێنجەم: کوپێک ئاوی گەرم لەگەڵ دوو کەوچک هەنگوین و سێ کەوچک گوشراوی لیمۆ تێکەڵ بکە و بیخورەوە، دوای چەند خولەکێک ئازاری قورگ ناهێڵێت.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان