کوردستانی

داوای پێکهێنانی هێزێک لە سلێمانی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای پێکهێنانی هێزێک لە سلێمانی دەکرێت
مەودا میدیا-

جێگرى پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، وەزارەتى ناوخۆ داوایکردووە هێزێک لە پارێزگاکە دابنرێت و تایبەت بکرێت بە راگرتنی دیاردەی زیادەڕۆیی و پێداویستییەکانى بۆ دابینبکرێت.

 له‌یلا عومه‌ر، جێگری پارێزگارى سلێمانى ئاشکرایکرد " له‌ دیوانى پارێزگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ ئاماده‌بوونى لیوا چه‌تۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و جێگره‌كه‌ى بەڕێوەچووە، لە کۆبوونەوەکەدا بریکاری وەزارەتی ناوخۆ داوایکردووه‌، رێوشوێنی پێویست و یاسایی بگیرێتەبەر بە مەبەستی نەهێشتنی زیادەڕۆیی و ئەمەش بە دانانی هێزێک و دابینکردنی پێداویستییەکانی".

ئاماژەی بەوەشكردووە "پێویسته‌ کاریی پێویست بکرێت بۆ راگرتنی دیاردەی زیادەڕۆیی لە شاری سلێمانی و دەوورووبەری"، هەر لە کۆبوونەوەکەدا لیوا چه‌تۆ ساڵح داوایکردووە "پەنا بۆ دادگای تایبەتمەند ببرێت و لەو رێگەیەوە رێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر".

هاوکات هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دواتر هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و جێگری پارێزگار باسیان له‌ پلانی خۆیان كرد بۆ رێگریكردن له‌و دیارده‌یه‌.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan