راپۆرت
کێشەی کۆمپانیای مەستی فیلم و فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەسەر چییە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری كۆمپانیای مەستی فیلم رایگەیاند، کێشەی ئێمە لەگەڵ دەزگای فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەسەر ناو و لۆگۆی فیستیڤاڵەکەیە، چونکە رێگەپێدانی کۆمپانیای مەستی فیلم بە ناوی ئەوانەوەیە و لۆگۆ و ناوی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سلێمانی هی ئەوانە، کەچی خەڵکێکی دیکە فیستیڤاڵی پێوە دەکەن، بەرپرسی راگەیاندنی فیستیڤاڵەکەش دەڵێت "کۆمپانیای مەستی فیلم سکاڵای تۆمارکردووە و کێشەکە رێڕەوی یاسایی خۆی گرتووەتەبەر"، مەودا میدیاش زانیوییەتی کێشەی کۆمپانیای ناوبراو لەگەڵ دەزگای فیستیڤاڵەکە لەسەر داهاتە.
فواد جەلال، بەڕێوەبەری كۆمپانیای مەستی فیلم سەبارەت بەو سکاڵایەی لەسەر دەزگای فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی تۆماریان کردووە بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئێمە سکاڵامان تۆمارکردووە و چاوەڕێی بڕیاری دادگاین، دادگا هەر بڕیارێک بدات پێی رازین، وتیشی، ناکرێت کە کەسانێک پێشتر لای ئێمە فەرمانبەربوون لە کۆمپانیاکەمان و بە پارچە کاریان بۆ کردووین ئێستا هەستاون لە پشتی ئێمەوە لۆگۆ و ناوی ئێمە بەکاربهێنن و بەردەوامبن لە فیستیڤاڵەکە، لە کاتێکدا کۆمپانیای مەستی فیلم لە رێگەی پێکهێنانی بۆردێک لە ژمارەیەک هونەرمەند ناو و لۆگۆمان داناوە و بە ناوەی کۆپانیای مەستی فیلمەوە تۆمارکراوە".
هاوکات سەرچاوەیەکی تایبەت کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکات بە مەودا میدیای راگەیاند "کێشەی سەرەکی نێوان کۆمپانیای مەستی فیلم و دەزگای فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەسەر فەندی (پشتگیری دارایی) فیستیڤاڵەکەیە، لەبەر ئەوەی کۆمپانیاکە بەرپرسبووە لە رێگەی ئەوەوە پشتگیری دارایی هاتووە بۆ فیستیڤاڵەکە، بەڵام کۆمپانیا بە هیچ شێوەیەک شەفاف نەبووە لەو داهاتانەی کە هاتووەتە ناو فیستیڤاڵەکەوە بەتایبەت لە خولی یەکەم و دووەمی فیستیڤاڵەکە، نازانرێت کێن ئەو لایەن و کەسانەی کە پشتگیری دارایی فیستیڤاڵەکەیان کردووە بڕی پشگیرییەکان چەند بووە و چۆن خەرجکراوە".
لەلایەکی دیکەوە شەهێن سابیر، بەرپرسی راگەیاندنی فیستیڤاڵی فیلمی نێوەدەوڵەتیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستا کۆمپانیای مەستی فیلم سکاڵایان تۆمارکردووە و کێشەکە رێڕەوی یاسایی خۆی گرتووەتەبەر و چاوەڕێی یاسا دەکەین کێشەکە یەکلایی بکاتەوە، لەئێشتاشدا فیستیڤاڵەکە بەردەوامە لە ئەنجامدانی چالاکییەکانی".
بەڕێوەبەری كۆمپانیای مەستی فیلم ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر دۆسیەکە لە دادگا یەکلای ببێتەوە و ئەوان دۆسییەکە ببەنەوە ئەوا ئێمە پیرۆزباییان لێدەکەین، بەڵام بە پێچەوانەوە لە هەقی خۆمان خۆشنابین و قەرەبووی دارایی و مەعنەویشمان دەوێت".
سەرچاوە تایبەتەکەی مەودا میدیا ئەوەشی ئاشکراکرد "تەنانەت بەڕێوەبەری فیستیڤاڵەکە و بەشێکی زۆر لە ستافەکانی فیستیڤاڵ و هەندێک لە کارمەندانی خودی کۆمپانیای مەستی فیلم ئاگاداری داهاتەکان و ئەو فەندانەی بۆ فیستیڤاڵکە هاتووە نەبوون و بێنەوبەرەیەکی زۆری تێداکراوە، تەنانەت لە چەند خولێکدا مووچەی کارمەند، پارەی رێستۆرانت، چێشتخانە و هۆتێلیش نەدراوە، کە دەبوو ئەو پارانە خەرجبکرێت، حکومەتیش ئامادە نییە بودجە بە فیستیڤاڵەکە بدات ئەگەر شەفافییەت نەبێت لە شێوازی خەرجکردنیدا، کۆمپانیاکەش دەیویست بەوشێوەیە بەردەوامبێت، هەر بۆیە دەزگای فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڕیاریدا چیتر لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە بەردەوام نەبێت".
سەبارەت بە وەڵامی ئەو پرسیارەی پشتگیری فیستیڤاڵ لە رووی داراییەوە لە لایەن کێوە کراوە فواد جەلال رایگەیاند "خولی یەکەم و دووەم لەسەر گیرفانی مەستی فیلم خۆی و سپۆنسەر فیستیڤاڵ کراوە و کەس دینارێکی پێنەداوین، خولی سێیەمیش حکومەت بڕێک پارەی بۆ خەرجکردووین، بەڵام تا ئێستا بڕی 57 ملیۆن دیناریمان وەرنەگرتووە، هەرچی خولی چوارەمە یەک دینارمان وەرنەگرتووە کە حکومەت بڕی 478 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکردووین و ئێستا لە پارێزگای سلێمانییە و تا ئێستا هیچمان وەرنەگرتووە، تا پارە وەرنەگیریت چۆن شەفافییەت دەکرێت و رادەگەیندرێت".
سەرچاوەکەی مەودا میدیا وتیشی "کۆمپانیای مەستی فیلم دەیەوێت تەواوی داهات و فەندی فیستیڤاڵەکە لەلای ئەوانبێت و بە ئارەزوی خۆیان چۆن خەرجی دەکەن خەرجی بکەن و دەزگای فیستیڤاڵەکەش ئەوەی پێ قبوڵناکرێت کە شەفافییەت نەبێت لە هاتنی داهات و خەرجکردنیدا، هەر بۆیە بڕیاریاندا بەتەنیا و بەبێ کۆمپانیای مەستی فیلم بەردەوامبن لە فیستیڤاڵەکە، ئێستا کۆمپانیای مەستی فیلم دەستی کردووە بە شکاندن و لێدان لە فیستیڤاڵەکە".
ر. ئ.