کوردستانی
هۆکاری پشت دروستبوونی لافاوەکەی هەولێر ئاشكرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌كان كراوە و وایكردووە كه ئاو بچێته ناو ئه‌و پڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و لافاو لە هەولێر دروستببێت.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌كان كراوە و وایكردووە كه ئاو بچێته ناو ئه‌و پڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و لافاو لە هەولێر دروستببێت.
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا راگەیاند "كاتێک ته‌ماشای لافاوه‌كه‌ی داره‌توومان كرد به چاو دیاره شوێنه‌كان پڕكراونه‌ته‌وه، هه‌ستی پێنه‌كراوه، ئه‌گه‌رنا چه‌ند ساڵێكه رێڕه‌وی ئاوه‌كان گیراوه، زەویش هه‌بووه لە 30 ساڵی رابردوو حكومه‌ت خۆی دابه‌شی كردووه، ئەمەش وایكردووه كه رێڕه‌وی ئاو گیراوه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئاو چووەتە ناو ئه‌و پڕۆژانه‌وە".
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لەلایەن بەرپرسانەوە ئاماژەی بەوەکرد "به‌رپرسیارێتیی حكومه‌ته كه بتوانێت کەرتی تایبەتەت ناچاربکات پرۆژه‌یه‌كی رێك‌وپێك جێبه‌جێی بكات، ئێمه خۆمان له به‌رپرسیارێتی نادزینه‌وه و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرین كه پرۆژه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌بچن له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌ته‌كه گشتییه ته‌نها هی كه‌سێك یان ده‌سته‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تە".
لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ دووبارەنەبوونەوەی لافاو وتی"هه‌موو تیمه‌كانی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌ڵێنده‌ره‌كان هه‌موو تیمه‌كانیان خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه‌كانی ئاون، بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیکە ئه‌م كاره‌ساته دروست نه‌بێته‌وه، چونكه چاوه‌ڕوانده‌كرێت بارانێكی به‌خور جارێكی دیکە روو لە هەرێم بکاتەوە".
ر. ئ.
بیروڕا



