کوردستانی

لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لەکاتی ئەم کارەدا حەوت کەس دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لەکاتی ئەم کارەدا حەوت کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا-

لە فڕۆکەخانەی سلێمانی حەوت کەس بە ڤیزای شنگنی ساختەوە دەستگیرکران کە ھەوڵیاندا لە سلێمانییەوە گەشت بۆ لوبنان بکەن و دواتر خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا.

 ئەمڕۆ دووشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ لە گەشتی سلێمانی-بەیروت کارمەندان و ئەفسەرانی بنکەی نشینگەی فڕۆکەخانە هەستاون بە دەستگیرکردنی حەوت گەشتیار کە هەڵگری پێنج پاسپۆرتی عیراقی و دوو پاسپۆرتی ئێرانی بوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو گەشتیارانە هەستاون بە ساختەکردنی حەوت فیزای شنگنی وڵاتی ئەڵمانیا بەمەبەستی گەشتکردن بۆ بەیروت کە ویستویانە لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەشت بکەن و بچن بۆ ئەڵمانیا".

باسی لەوەشکردووە "پاش رێکاری یاسایی، گەشتیارەکان و دۆکیومێنتەکانیان رادەستی بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانە کران".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan