کوردستانی

کەشناسیی هەرێم مژدەی بەفر بارین لەم ناوچانە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم مژدەی بەفر بارین لەم ناوچانە دەدات
مەودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ سبەنێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە باران بارین دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2021  لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "لە ئەمڕۆ ئێوارەدا باران بارین دەست پێ دەکات و لە شەودا تەواوى ناوچەکەمان باران بارینى دەبێت، لە بەرەبەیانى رۆژى سێشەممە بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات، پلەکانى گەرما نزم دەکاتەوە بەفر بارینیش دەست پێ دەکات لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan