کوردستانی
" عیراق بۆ باشکردنی دۆخی کارەبا سوود لە ئەزموونی هەرێم وەردەگرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەڕێوەبەری گشتیی بۆ بواری تەکنیکیی وەزارەتی کارەبای عیراق، مورتەزا حسێن بۆ زانینی وردەکاریی پرۆژەی پێوەری زیرەک بۆ رێکخستنی پێدانی کارەبا، سەردانی وەزارەتی کارەبای ههرێمی كوردستانی کرد.

لە راگەیەندراێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان، وردەکاریی گرێبەست و بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و جێبەجێکردنی پرۆژەکە پێشکەشی شاندی میوانی کرد کە بەسەرۆکایەتی مورتەزا حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی بۆ بواری تەکنیکیی وەزارەتی کارەبای عیراق ئێستا لە هەرێم-ن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای عیراق پێداگیری لەسەر گرنگیی پێوەری زیرەک کرد و رایگهیاند، لە وەرزی هاویندا کێشە و گرفتی کارەبا لە عیراق چارەسەر دەکات".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سەبارەت بە وێستگەکانی مەخموور، شێخان و جەبارە لە ناوچە جێناکۆکان، وەزارەتی کارەبای فیدراڵ لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ کاری جیدیان لەسەر کردووە، یەکێك لەم وێستگانەش لەسەر قەرزی جایکای ژاپۆنی جێبەجێ دەکرێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا