کوردستانی
وەزارەتی دارایی: 200 ملیارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 200 ملیار دینارهكهی حكومهتی عیراق ئهمڕۆ دووشهممه گهیشته سهر ههژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ههرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد"ئەمڕۆ دووشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2021 وەزارەتی دارایی عیراق 200 ملیار دیناری وەک پشکی هەرێم لەیاسای بودجە بۆ مانگی 11 رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد و پارەکەش خرایەسەر لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق".
سبەینێ کۆتا شوێن مووچەی مانگی 11 وەردەگرێت، بەوەش دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم زیاتر لە 25 رۆژی خایەندووە و پرۆسەکە زۆر خاوبووە، حکومەتی هەرێم-یش سستی لە دابەشکردنی مووچەی مانگی رابردووی بۆ نەناردنی 200 ملیارەکە گێڕایەوە لە لایەن بەغداوە.
ر. ئ.

بیروڕا