کوردستانی

ئینستتیوتی پەی: پەرلەمانی کورسدتان نەیانتوانیوە چاودێری حکومەت بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئینستتیوتی پەی: پەرلەمانی کورسدتان نەیانتوانیوە چاودێری حکومەت بکات
مەودا میدیا-

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رایگەیاند، لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان وەک پێویست بەدواداچوون و چاودێری دەسەڵاتی جێبەجێکردنیان نەکردووە، هەروەها زۆرینەی یاساکانی پەرلەمان لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێ ناکرێن و پەرلەمانیش لەسەر ئەم بابەتە بێدەنگە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی کانوونی یەکەم ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راپۆرتی چاودێریی و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "زۆرینەی یاساکانی پەرلەمانی کوردستان کە لە خولی پێنجەمدا دەرچوون کوالیتیان نزمە سەرەڕای بوونی دەستەیەکی یاسایی راوێژکاری پێکهاتوو لە مامۆستایانی زانکۆ، هەروەها حکومەتیش پابەندنەبووە بە جێبەجێکردنی یاساکان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ماوەی نۆ ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی بودجەی رەوانەی پەرلەمان نەکردووە، پەرلەمانیش فشاری نەکردووە بۆ ناچارکردنی حکومەت تا پڕۆژەی بودجە لەوەزیاتر دوانەخات، هەروەها دەستە سەربەخۆکانیش کە بەگوێرەی یاسا سەر بە پەرلەمانی کوردستانن، سەرۆک و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنیان کێشەی یاساییان هەیە".

باسی لەوەشكرد "ئەركێكی لیژنەکانی پەرلەمان، بەپێی مادەی (41)ی پەیڕەو، بەداوداچوونە لەسەر ئاستی جێبەجێكردنی یاساكان، بەڵام بە وەرگرتنی چەند نمونەیەك بۆمان دەردەكەوێت لیژنەكان ئەو ئەركەیان جێ‌ بەجێ‌ نەكردووە، لەباشترین حاڵەتدا بە یاننامەیەكیان دەركردووە، كە كاریگەریی لەسەر دۆخەكە نەبووە".

ئەو پەرلەمانتارانەی لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا زۆرترین و كەمترین  قسەیان كردووە:
Qaiwan
Qaiwan