کوردستانی
مەودا میدیا هۆکاری بڕیاری دەستگیرکردنی ئاوات زەردەشتی بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنییەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "کێشەکە هی دوو ساڵ پێش ئێستایە".
ئاوات حسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی روونکردنەوەی بۆ مەودا میدیا دا وتی "بڕیاری دەستگیرکردن راستە لەسەر ئەوەی دوو ساڵ پێش ئێستا رێکخراوی یەسنا لە پارێزگای دهۆک ئەنجومەنمان کردەوە بە ناونیشانی رێکخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی لەبەر هۆکاری نەنووسینی وشەی دینەکە رەخنەمان لێگیرا لەلایەن هەندێک مامۆستای سەلەفییەوە داوای داخستنی شوێنەکە کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر ئەوەی کە لە چاوپێکەوتنێک وتم هۆکاری داخستنی ئەنجومەنەکە جەماعەتەکەی مەلا جەلیل سەلەفی بوون کێشەکە درا بە دادگا، وەزیری ئەوقافی هەرێم وتە مەچۆ دادگا لەناو وەزارەت بەشی یاسامان هەیە، بۆیە چەندجارێک ئاگادارکردنەوەم بۆ هات، بەڵام من نەچووم".
ئەوەشی خستەڕوو "دواتر هەوڵمدا دۆسیەکە لە دادگای دهۆکەوە بگوازمەوە سلێمانی، بەڵام بۆیان نەکردم و وەزارەتی ئەوقافیش وتیان دەستتێوەردان ناکەین، بۆیە دووبارە لە سلێمانییەوە فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچووە".
س،ر

بیروڕا