کوردستانی
لەبارەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ لە سلێمانی بڕیار درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ بۆ دەربڕینی هاوخەمی سلێمانی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی شاری هەولێر و شەهیدانی دەستی تیرۆریستانی داعش، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە لە شاری سلێمانی هیچ بۆنەیەک ئەنجام نادرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (2021.12.21) ئاوات محەمەد، قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، لە دیوانی قایمقامییەت لەگەڵ لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن و ئامادەکارییەکانی شاری سلێمانی بۆ هاتنی جه‌ژنی كریسمس و ساڵی نوێ کۆبووەوە.
دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی ئاشکرا کرد و وتی "بۆ دەربڕینی هاوخەمی سلێمانی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی شاری هەولێر و شەهیدانی دەستی تیرۆریستانی داعش، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە لە شاری سلێمانی هیچ بۆنەیەک ئەنجام نادرێت، ئه‌و رووداوانه‌ی له هه‌ولێر روویاندا نیگه‌رانی كردوون و پرسه‌ی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه كه‌سوكاری قوربانییه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی ئه‌و ئاماده‌كارییانەی كه كرابوو هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه له سلێمانی رووینه‌دا كه جێی خۆیه‌تی سوپاسی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ین و رێگه‌ش ناده‌ین هیچ هاوڵاتییه‌ك ده‌ستكاری ئینلێت و رێڕه‌وی باراناوه‌كان بكات".
له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی ته‌قه‌كردنیش له ناو شاری سلێمانی، قایمقامی سلێمانی هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپارد له ئه‌ركی خۆیان به‌رده‌وام بن له هه‌رشوێنێكدا پێویستی كرد مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌ت دابنێن.
قایمقامی سلێمانی ته‌ئكیدیكرده‌وه كه له رۆژانی پشووی سه‌ری ساڵدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌ت له كاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و به‌دواداچونه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن، باسی له‌وه‌شكرد "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هیچ چالاكییه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌موو ناوچه‌كان بڵاوده‌بنه‌وه بۆ رێگرتن له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو".
س،ر

بیروڕا