کوردستانی

جیاوازی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


جیاوازی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی رێژە و جیاوازی باران بارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2021 مەودا میدیا لە بەشی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رێژەی باران بارینی ساڵی رابردوو و ئەمساڵی وەرگرت بەراوردێکی لەنێوان باران بارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردوودا کرد کە بەم شێوەیەیە.

-لە شاری هەولێر ساڵی رابردوو لە وەرزی دەستپێکردنی بارانەوە تاوەکو 21ی کانونی یەکەمی 2021 رێژەی بارانبارین 70.4 ملم بووە، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 83.9 ملم باران بارییوە.

- لە شاری سلێمانی ساڵی رابردوو لە وەرزی دەستپێکردنی بارانەوە تاوەکو 21ی کانونی یەکەمی 2021 رێژەی بارانبارین 219.3 ملم بووە، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 81.7 ملم باران بارییوە.

- لە شاری دهۆک ساڵی رابردوو لە وەرزی دەستپێکردنی بارانەوە تاوەکو 21ی کانونی یەکەمی 2021 رێژەی بارانبارین 77.9 ملم بووە، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ32 ملم باران بارییوە.

- لە شاری کەرکوک ساڵی رابردوو لە وەرزی دەستپێکردنی بارانەوە تاوەکو 21ی کانونی یەکەمی 2021 رێژەی بارانبارین 37.9 ملم بووە، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 21.3 ملم باران بارییوە.

- لە شاری هەڵەبجە ساڵی رابردوو لە وەرزی دەستپێکردنی بارانەوە تاوەکو 21ی کانونی یەکەمی 2021 رێژەی بارانبارین 120.4 ملم بووە، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 105.2 ملم باران بارییوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan