کوردستانی
ژن و مێردێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی ژن و مێردێکی لە قەزای خەبات راگەیاند بە تۆمەتی دزینی جانتا و پارە و مۆبایلی ژنانە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات ژنێک و هاوسەرەکەیان بە ناوی (س. ب. م) و (د. ح. م) دەستگیر کرد کە لە قەزای خەبات هەڵدەستان بە دزینی جانتای ئافرەتان و بردنی پارەی ناو جانتاکان لەگەڵ مۆبایل".
ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیران".
س،ر

بیروڕا