کوردستانی

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەکاتەوە کە لەکاتی راهێناندا نزیکنەبنەوە لە باخچەکانی ساوایان و خوێندنگەکان و هەر نووسینگەیەکیش سەرپێچی بکات رێکكاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.

ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "ئاگاداری سەرجەم نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەکەین لەکاتی راهێنان بە فێرخوازان نابێت بەهیچ شێوەیەک لە باخچەکانی ساوایان و خوێندنگاکان نزیکببنەوە، چونکە ئەو جێگایانە منداڵیان تێدایە و ئەگەری کەوتنەوەی کارەسات و رووداوی شێلانی هەیە".

هەر لە ئاگادارییەکەدا داواش لە مامۆستایان دەکات لەکاتی بینینی سەرپێچی لەو شێوەیە لەڕێگەی ژمارە (188کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی) ئاگاداریانبکەنەوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێکكاری یاسایی بەرانبەر نووسینگەی سەرپێچیکار.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan