کوردستانی

کەمتر لە دوو هەفتەماوە و ئەمەریکا دەکشێتەوە، زانیاری نوێ گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمتر لە دوو هەفتەماوە و ئەمەریکا دەکشێتەوە، زانیاری نوێ گەیشت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بڕیاربوو ئەمڕۆ وەفدێکی ئەمەریکا و سوپای عیراق سەردانی ھەرێم بکەن، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت "لەگەڵ لێپرسراوانی ھەرێم گفتوگۆ لە بارەی گۆڕینی ئەرکی ھێزەکانی ئەمەریکا لە ئەرکی سەربازییەوە بۆ راوێژکاری دەکەن".

ئەمڕۆ سێشێ شەممە 21کانوونی یەکەمی 2021 جەبار یاوەر, ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ وەفدەکە لەگەڵ لێپرسراوانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەی گۆڕینی ئەرکی ھێزەکانی ئەمەریکا دەکرێت لە ھێزی شەڕکەڕەوە بۆ راوێژی سەربازی و ھاوکاری لۆجستی و پێدانی زانیاری سەربازی لە خاکی عیراق".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت ھێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە دوای گۆڕانکاری ئەرکی ھێزەکانی ئەمەریکا ھەماھەنگییەکانیان زیاتر و باشتربکەن بۆ لە ناوبردنی پاشماوەکانی داعش و لە ئێستاشدا هەماهەنگییەکان زیادیانکردووە".

ئەوەشێ خستەڕوو "ئەو ھەماھەنگییانەی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق کە بۆ لەناوبردنی داعش ھەیە جیاوازە لەو ھەماھەنگییانەی بۆ پرسی دوای گۆڕانکاری ئەرکی ھێزەکانی ئەمەریکا دێتە ئاراوە".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan