کوردستانی

"خەرجی مانگانەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم 902 ملیار دیناره‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"خەرجی مانگانەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم 902 ملیار دیناره‌"
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە لیژنه‌ى دارایی لە پەرلەمانی كوردستان راپۆرتى خه‌رجیى مووچه‌ى مانگانه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ 902 ملیار دیناره‌.

لە راپۆرتێکدا ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانوونی یەکەمی 2021 لیژنه‌ى دارایی لە په‌رله‌مانى كوردستان، داتاى خه‌رجیى مووچه‌ و خه‌رجیى مانگانه‌ى پڕۆژه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی راپۆرته‌كه‌ " كۆی گشتیی تێكڕای داهاتی هەرێمی كوردستان لە مانگێكدا نزیكەی (تریلیۆنێك) دینارە، بۆ پێدانی مووچە مانگانەش (902 ملیار دینار) پێویستە كە دەكاتە 90٪ی كۆی گشتیی داهاتی مانگانەی هەرێمی کوردستان".

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە "نزیكەی 137 ملیار دینار بەسەر دوو كەرتدا دابەشدەكرێت، 98 ملیار دینار مانگانە بۆ خەرجیی بەگەڕخستن و نەسرییە ‌و خزمەتگوزاری دەڕوات و خەرجیی مانگانەی پڕۆژەكان 39 ملیار دینارە".

هەروەها هەر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی نزیكەی 40 ملیار دینار كورتهێنانی مانگانە هەیە و لەڕێگەی ئەو 15٪ی لە كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ لەڕێگەی چەكی بانكیی (حكومی)ییه‌وه‌ كۆدەكرێتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan