کوردستانی

قوباد تاڵەبانی داوا لە کۆمپانیا تورکییەکان دەکات وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێم بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی داوا لە کۆمپانیا تورکییەکان دەکات وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێم بکەن
مەودا میدیا-

لە هەولێری پایتەخت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبووەوە و داوا لە کۆمپانیاکانی تورکیا دەکات رۆڵی خۆیان ببینن لەپرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووریی ھەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانوونی یەکەم  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ عەلی رەزا گوینەی، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق کۆبووەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا کە ھاکان راچای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێم ئامادەی بوو، ھەردوولا بە گرنگیان زانی ئاراستەی گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکانی عیراق بۆ پێکھێنانی حکومەت لەرێی دیالۆگی بنیاتنەرەوە ئەنجام بدرێت ئەوەش لەپێناو ھێنانەکایەی حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی عیراق بەبێ جیاوازی.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە پلانی ئەمنی تۆکمەتر دابڕێژرێت تا بوار نەھێڵێتەوە بۆ دزەکردنی تێرۆریستانی داعش، لەپێناو پاراستنی ئارامی ناوچەکەدا، لە کۆتایشدا، جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لەرووی سیاسی و ئابوورییەوە.

هاوکات قوباد تاڵەبانی داوایکرد کۆمپانیاکانی تورکیا رۆڵی خۆیان ببینن لەپرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووریی کوردستاندا لەڕێی زیاترکردنی وەبەرھێنانەوە، بۆ ئەم مەبەستەش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند،  ھاوکاری و کارئاسانی پێویست پێشکەش دەکەن بۆ کۆمپانیا تورکییەکان.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan