کوردستانی
تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە زیاد لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كە زیاد لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی چەند مادەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كە زیاد لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی چەند مادەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "دوای چاودێرێكردن و بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووە و بەرەو شوێنێكی نادیاری دەرەوەی قەزای پێنجوێن هەڵاتبوو، لە ئەنجامدا توانرا تۆمەتبار (ك. ف. ف.) لەلایەن بنكەی پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیربكرێت كە زیاد لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکە بە پێی مادەكانی (443، 446، 281، 21 و 23 ی هاتوچۆ،386 و 432 ) لەیاسای سزادانی عیراقی داواکراوبووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکە بە پێی مادەكانی (443، 446، 281، 21 و 23 ی هاتوچۆ،386 و 432 ) لەیاسای سزادانی عیراقی داواکراوبووە".
باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و سێ ماتۆرسكیلدا.
ر. ئ.
بیروڕا



