کوردستانی

د. فازڵ نەبی: حکومەتی عیراق 200 ملیاره‌كه‌ی هەرێمی راگرتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


د. فازڵ نەبی: حکومەتی عیراق 200 ملیاره‌كه‌ی هەرێمی راگرتووە
مەودا میدیا-

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی عیراق رایدەگەیەنێت ئەمە کۆتا مانگی ناردنی 200 ملیارەکە بوو، ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە حکومەتی هەرێم خەمی خەڵک بخوات.

د.فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی عیراق بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "ئەمە کۆتا مانگی ناردنی 200 ملیارەکە بوو، ئێستا ته‌واو بەغدا 200 ملیارەکەیان راگرتووه‌ به‌داخه‌وه‌ راوه‌ستاوه‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هەرچەندە من حه‌زناكه‌م خه‌ڵك بێ ئومێد بكه‌م، بۆیه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر خه‌می خۆیشی نه‌خوات خه‌می ئه‌و خه‌ڵكه‌ ره‌ش و روته‌ی هه‌رێمی كوردستان بخوات و جوڵه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بكات".

باسی لەوەشکردووە "من دوو هه‌فته‌ش پێش ئێستا داوام له‌ حكومه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ به‌زووترین كات بگه‌نه‌ بارودۆخی خۆیان چونكه‌ له‌ 25 ی مانگ عیراق حسابات داده‌خات ئه‌و كاته‌ هیچیان بۆ سه‌رف ناكه‌ن".

س،ر 
Qaiwan
Qaiwan