کوردستانی
لەبارەی مۆڵەتی نێودەوڵەتییەوە بڕیار دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە رۆژی 3/1/2022وە مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكان دەردێت.
عەقیدی هاتوچۆ بەختیار محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند "بەپێی بەیانی ژمارە (37)ی ساڵی (2021)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێکەوتی (3/1/2022)وە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكان دەدرێت بە هاوڵاتییان، كە پێشتر تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمدا بووە".
لەبەر ئەوە ئاگاداری هاوڵاتییانی بەڕێز دەكەین كە خوازیاری بەدەست هێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتین لە رێکەوتی (3/1/2022)وە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن بۆ ئەو مەبەستە.
س،ر

بیروڕا