کوردستانی

حکومەتی هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی راگەیاند
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2021دا کرد، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەرچەندە هەفتەی داهاتوو پشووی سەری ساڵە، بەڵام دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 دەستپێدەکات, بڕیارە 25ی کانونی یەکەمی 2021 مووچەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دابەش بکرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو هەموو 25ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات و تائێستاش پابەندە بە بڕیارەکەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan