کوردستانی
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و نوری مالیکی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2021 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی, سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتیی نوری مالکی کرد.
بەپێی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی بێت، لە کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و دوا پێشھاتەکانی ناو پرۆسەی سیاسیی عیراق تاوتوێ کران، ھەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر پێویستی پێداچوونەوە بە حوکمڕانیی عیراق و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی رابردوو و رەچاوکردنی پڕەنسیپەکانی شەراکەت و سازان و ھاوسەنگی لە پرۆسەی حوکمڕانیدا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لە بارەی تەحەدیاتی بەردەم ئایندەی عیراق و بابەتی خزمەتگوزاری و ھەڕەشەی تیرۆر و کێشەی ژینگە و کەمئاوی و داواکاریی ھاوڵاتییان ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ھەوڵەکان بۆ لەیەکتر نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و ئیستحقاقی پێکھاتەکان کرایەوە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قۆناغی داھاتوو و تێپەڕاندنی تەحەددیاتی بەردەم پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق.
س،ر
س،ر
بیروڕا



